简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 193 ملیۆن و 716 هەزار و 83 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 37 ملیۆن و 120 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 156 ملیۆن و 596 هەزار و 83 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دینار بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 250 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دینار.ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 250 دینار.
دوێنێ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە 30 ملیۆن و 670 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 153 ملیۆن و 220 هەزار و 982 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.
ئاژانسی (بغداد الیوم) لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویكردەوە، “بە پشت بەستن بەداتاكان و پەیوەندی نێوان بەرپرسانی هەرێم و بەغدا، حكومەتی فیدڕاڵی موچەی مانگەكانی (تەمموز/7 و ئاب/8)ی فەرمانبەرانی هەرێم لە ماوەی هەفتەی داهاتودا دەنێرێت”.
حكومەتی فیدراڵی ڕاستەوخۆ، بەبێ هیچ دواكەوتنێك، بە سەرپەرشتی لیژنەیەك دابەشدەكات
ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی فیدراڵی ڕاستەوخۆ، “بەبێ هیچ دواكەوتنێك، بە سەرپەرشتی لیژنەیەك یان كەسێكی باوەڕپێكراو لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكات و ئەمەش بۆ یەكەمجارە لەدوای ساڵی 1990وە ڕودەدات”.
رۆژی 2ی ئەم مانگە، حكومەتی فیدڕاڵی بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد
رۆژی 2ی ئەم مانگە، حكومەتی فیدڕاڵی بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد، بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی (حوزەیران/6)ی 2023.
رۆژی دوشەممەی رابردو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتودا جارێكی تر شاندی حكومەتی كوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا بۆئەوەی بگەنە ڕێككەوتن سەبارەت بە ناردنی پشكی هەرێم لە بودجە.
شەممەی ڕابردو، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری پێشوی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبو، كێشەیەكی نوێی نێوان بەغدا و هەولێر هەیە كە پەیوەندی بە پرسی داهاتی نانەوتییەوە هەیە، بەو پێیەی هەولێر دەیەوێت 50%ی ڕادەستی بكات، لە كاتێكدا بەغدا دەیەوێت هەمو داهاتەكان بەدەست بهێنێت.
دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەكێك لە دیارترین كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دادەنرێت، سەرەڕای واژۆكردنی زنجیرەیەك ڕێككەوتنی نێوان هەردولا كە دیارترینیان ڕێككەوتننامەی نەوتییە كە مەرجی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانی تێدایە لە ڕێگەی بەغداوە، دانوستان و دیالۆگەكانیش لەوبارەیەوە بەردەوامن.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
في حادثة أخرى تؤكد الممارسات المشبوهة لمنصة GlobTFX، تعرض متداول من المغرب لخسارة 89 دولارًا أمريكيًا بسبب عطل تقني مفاجئ في المنصة أثناء تنفيذ صفقة مالية، مما أدى إلى فقدان السيطرة على عملياته وعدم القدرة على التصرف في الوقت المناسب. فماذا حدث بالضبط؟ وهل كان هذا مجرد خطأ تقني، أم أنه جزء من مخطط احتيالي ممنهج؟
نخبة الصناعة لإنشاء نظام بيئي استثماري صحي
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.